بەهۆی بردنەوەی مەدالیایەکی زێڕ لە ئۆڵۆمپیاد وڵاتێک رۆژێک پشووی راگەیاند

بەهۆی بردنەوەی یەکەم مەدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس سەرۆکی بوتسوانا ئەمڕۆی لە سەرانسەری وڵاتەکەی کردە پشووی رەسمی.

مۆکگۆیتسی ماسیسی سەرۆکی بوتسوانا رایگەیاند، بەهۆی بەدەستهێنانی مەدالیایەکی زێڕ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ئەمڕۆ دەبێتە پشووی فەرمی.
مەدالیاکە لەلایەن یاریزانی تەمەن 21 ساڵان تیبۆگۆ بەدەستهات کە راکردنی 200 مەتریدا.

یاریزانەکە توانی ماوەی راکردنەکەی بە 19.46 چرکە بڕی، کە ئەمە پێنجەم یاریزانە لە مێژوودا توانیبێتی ئەو ماوەیە بەو کاتە کەمە ببڕێت.

ئەمە یەکەمجارە یاریزانێکی وڵاتەکە بتوانێت لە پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاتدا سەرکەوتنی لەو شێوەیە بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

بابەتی دواتر

ئەو خواردنانەی دوای ئامادەکردنیان نابێت جارێکی دیکە گەرم بکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share