کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاتی ئەنجامدانی تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتت و کاندیدە سەربەخۆکان راگەیاند و دەڵێت، ”سبەینێ لە هەولێر ئەنجامدەدرێت”.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”رۆژی شەممە کە دەکاتە 10ی ئابی 2024، کاتژمێر 10:00ی بەیانی، لە هەولێر، تیروپشک بۆ ژمارەی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت”.
پێشتر دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.