ئەردۆغان كوژرانی بەرپرسی كامپی مەخموری ڕاگەیاند

سەرۆك كۆماری توركیا کوژرانی بەرپرسی کامپی مەخموری ئاوارەکانی باكووری كوردستانی ڕاگەیاند.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە، لەتویتێكدا كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی، هێزەکانیان توانیویانە سەلمان بوزگیر بەرپرسی کامپی مەخموری ئاوارەکان بکوژن، کە بەوتەی ئەردۆغان، سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە.

ئەردۆغان بەرپرسی كەمپەكەی وەكو سەركردەی پەكەكە ناساندووە و نوسیویەتی، “با ئەم هەواڵە خۆشە بگەیەنم بە نیشتیمانەکەم، سەلمان بوزگیر، کە نازناوی د.حسێن-ی هەیە و بەرپرسی کامپی مەخمورە، لەلایەن یەکەی خزمەتگوزاریی هەواڵگرییەوە کوژراوە”.

سەرۆك كۆماری توركیا باسیلەوەشكردووە، “ڕێگەنادەین پەکەکە کامپی ئاوارەکان لە باکووری عێراق وەکو ناوەندێکی پەروەردەکردنی تیرۆرستی بەکاربهێنێت”.

دوێنێ توركیا بەفڕۆكەی بێفرۆكەوان بۆردومانی كامپی مەخموری كرد و بەهۆیەوە سێ شەهید و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.

هاوكات كەجەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەو ڕۆژەی پەدەکە بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستی بە گەمارۆدانی ناوچەکانی گەریلا کرد، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەخموری بۆردومانکرد”.

كۆما جڤاكێك كوردستان دەشڵێت، “ئەوە ئەنجامی سیاسەتی هاوبەشی تورکیا و پەدەکەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی كۆچی هاوڵاتییانەوە داوایەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان دەكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆچی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە و داوایەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان دەكات.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە…
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسان: لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردندا رێز لە رۆژنامەنووسان بگرن

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوادەکات لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا رێز لە رۆژنامەنووسان و دەزگا رەسمییەکان بگیرێت. سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان…
Total
0
Share