چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”.

بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایگەیاند، بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسی ئالان دەکەین و هەموو رێگایەکی یاسایی بۆ سزادانی تاوانباران دەگرینەبەر و بێدەنگ نابین، چونکە بەرگری لەهەر هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

ئالان یاسین، تەمەنی 32 ساڵە نابیست و نادووە، دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە، ماوەی دوو هەفتەیە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و هاوسەرەکەشی نابیست و نادووە.

ئێوارەی دوێنێ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، چوارکەس رێگەیان پێگرتووە و سوکایەتییان پێکردووە و بووە بە شەڕیان، دواتر بو توندی ئازاریان داوە.

ئالان ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و ئەو کەسانەش کە ئازاریان داوە دەستگیرکراون، و بە وتەی پۆلیس تەمەنیان (30 بۆ 45) ساڵانە.

 

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی ناردنی مووچە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share