سلێمانی.. تەقینەوەیەک لە ماڵێکدا روویدا

کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لە ماڵێکدا روویدا و بەهۆیەوە خاوەنی ماڵەکە گیانیلەدەستدا.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی کوردە هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا سەرقاڵی دروستکردنی تەقەمەنی بووە بۆ راوەماسی، بەڵام بەخۆیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ماددەیەی لە دروستکردنی تەقەمەنییەکەدا بەکارهێندراوە TNT بووە هەر بۆیە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەست بە دەنگەکەی کراوە”.

بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکە ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بووە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

بابەتی دواتر

هەندێ هەواڵ لەسەر بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share