ژمارەیەک لە بریندارانی هێرشەکەی عەین ئەسەد رەوانەی قەتەر کران

بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

ژمارەی بریندارانی هێرشەکەی چەند شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆ 14 کەس بەرزبووەوە و ژمارەیەکیشیان رەوانەی قەتەر کران.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لەو ژمارەیە زیاتربووە کە پێشتر باسکراوە و گەیشتووەتە 14 کەس.

ئاشکراشیانکرد، پێنج لە بریندارەکان برینەکانیان سەخت بووە هەر بۆیە بەپەلە گەیەندراونەتە وڵاتی قەتەر بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی.

شەوی 7 ی ئەم مانگە، لە رێگای چەند مووشەکێکەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە تایبەتە بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

لای خۆیەوە ئەمریکا جەختیکردەوە تۆڵەی ئەو هێرشە لە کاتی خۆیدا دەکەنەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش رایگەیاند، سزای ئەو بەرپرس و پلەدارە سەربازییانە دەدەن کە کەمتەرخەمبوون.

بابەتی پێشتر

دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی کوردستان 3% زیادیکردووە

بابەتی دواتر

گەورەترین درەختی گازۆیە لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share