دوو کەشتیوانی ئەمریکی لە بۆشایی ئاسماندا گیریان خواردووە

دوو کەشتیوانی ئەمریکی کە لە مانگی حوزەیراندا زەوییان بەرەوە بۆشایی ئاسمان بەجێهێشتووە، لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی ماونەتەوە و گیریان خواردووە و بەپێی وتەی بەرپرسانی ناسا پێدەچێت تاوەکو ساڵی 2025 نەتوانن بگەڕێنەوە.

لەو بارەیەوە ناسا رایگەیاندووە، ”دوو کەشتیوانی ئەمریکی کە لە مانگی حوزەیراندا بۆ ئەرکێکی هەشت رۆژە بەرەوە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتیان کرد، گیریان خواردووە و رەنگە تاوەکو ساڵی داهاتوو نەتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ”ئەو دوو کەشتیوانە بە کەشتیی ئاسمانیی ستارلاینەری کۆمپانیای بۆینگ گەشتیان کردووە و ئێستا کێشەی تەکنیکی تێکەوتووە، بۆیە دەبێت چاوەڕێی کەشتیی ئاسمانیی کرێو دراگۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بکەن کە بڕیارە لە مانگی شوباتی 2025 گەشتەکەی بۆ ئەو وێستەگەیە ئەنجامبدات”.

ئێستا ناسا و سپەیس ئێکس تاوتوێی پلانەکانی زیادکردنی دوو کورسی زیادە بۆ کەشتیی کرێو دراگۆن دەکەن کە بڕیارە لە داهاتوودا گەشتەکەی ئەنجامبدات، هاوکات کۆمپانیای بۆینگ پێشتر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، ”متمانەمان زۆرە بە گەڕانەوەی کەشتیی ستارلاینەر و تیمەکەمان”.

بابەتی پێشتر

لە فەرەنسا باڵۆنی گەدە قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی کوردستان 3% زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share