رانیە.. دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا كە بە وتەی خۆی مۆبایلێكی لە جۆری (iphone15) لێدزراوە دوای بەدواداچوودان دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردنەكە دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوو و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا كە بە وتەی خۆی مۆبایلێكی لە جۆری (iphone15) لێدزراوە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لایەن هێزەكانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە زانیاری پێویست بە دەستهات توانرا لە هەمان رۆژ لە تۆماركردنی سكاڵا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم پۆلیس و دادوەر دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و دەستیشگیرا بە سەر مۆبایلی دزراو و دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

كۆچبەرە كوردەكانی ناو یەختەكەی یۆنان رزگاركران

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێم ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share