تاوانبارێك دەستگیركرا ماددەی هۆشبەری لە جەستەی شاردبووەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران تاوانبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی ( 275 ) گرام ماددەی هۆشبەری لە جەستەی شاردبووەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەروازەی حاجی ئۆمەران، لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بڕی ( 275 ) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش لەناو جەستەی شاردبووەوە.

باسی لەوەشكردووە، هەر ئەمرۆ توانیان تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیر بكەن كە بڕی (73 ) دەنك حەبی هۆشبەر لەجۆری ( میتادۆن ) پێگیرا کە داخلی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

هەۆر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share