پارتی ئامادەنییە لەسەر پارێزگاری كەركوك لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پارتی ئامادەنییە لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە رابردوودا كێشەی كورسیی كۆتاكان و مووچە چارەسەرنەكرا و دواجار دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا كێشەكە چارەسەربكات و ئەگەر پرسی كەركوك بە شەش كورسیی یەكێتی و دوو كورسی پارتی چارەسەرنەكرێت، دواتر لە عێراقەوە كاردانەوەی دەبێت و بەشی زۆری كێشەكان پارتییە كە ئامادەنییە لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت و هەر لە سەرەتای یەك لیستی لە هەڵبژاردن و ئێستاش لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی شارەكە.

وتیشی، ” لە داهاتوودا بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆك كۆمار و پرسی وەزیرەكان لە بەغداد هەن و ناكرێت بەم شێوەیەی ئێستا دۆخەكە بەردەوام بێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share