لەبارەی دەریای سوورەوە میسر داوای دروستکردنی کەشێکی سەلامەت دەکات

وەزیری دەرەوەی میسر نیگەرانی وڵاتەکەی لەبارەی بارودۆخی دەریای سوورەوە دەربڕی و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچەیە دەکات و دەڵێت، ”زۆرترین زیان بەر ئابوری وڵاتەکەمان کەوتووە”.

لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ڤاسیلیس گۆرباریس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دەریایی ئەوروپا لە دەریای سوور عەبدول عەتی، وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، ”کاریگەری راستەوخۆی هەڕەشە ئەمنییەکان لەسەر کەشتیوانی لە دەریای سوور لەسەر ئابوری وڵاتەکەمان بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی کەناڵی سوێسەوە، وایکردووە میسر ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستاوە”.

ئەو وەزیرەی میسر جەختی لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دروستکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ تێپەڕبوونی کەشتیەکان بە دەریای سووردا و دڵنیاکردنەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانی کردەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی رێنمایی راگرتنی وەرگرتنی باجی لە پیشەوەران بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی لە بەشێكی باشوور بەڕێوەدەچێت مەترسییەكی یەكجار گەورەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share