ئەدهەم بارزانی: ئەوەی لە بەشێكی باشوور بەڕێوەدەچێت مەترسییەكی یەكجار گەورەیە

ئەدهەم بارزانی دەربارەی دۆخی هەرێم هۆشداریدەدات و رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە بەشێكی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت مەترسییەكی یەكجار گەورەیە.

ئەدهەم بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “ئەوەی ئێستا لە بەشێكی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت، جێگای ھەڵوێستە لەسەركردن و مەترسییەكی یەکجار گەورەیە”.

روونیشیدەكاتەوە، مەترسییەكە لە بواری “تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، ⁠داگیركاریی دەرەوە و ⁠ھێنانی ھێزی نامۆ و تاریكی، بۆ ناو جوگرافیای وڵاتمان”دایە.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا ئەدهەم بارزانی دەڵێت، لە خەو ھەستن وشیاربن، وشیاربن، خودا وڵات و سەروماڵی ئەم میللەتە بپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share