سوننەکان دوا هەڵوێستیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

لە دوایین هەڵوێستیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوننەکان رایانگەیاند، سوورن لەسەر ئەو کاندیدانەی کە لە رابردوودا دیاریکراون.

شەوی رابردوو هاوپەیمانیی عەزم و سیادە لەگەڵ پەرلەمانتارانی سوننەی سەربەخۆ و فراکسیۆنی عەقد کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، سوورین لەسەر مانەوەی ئەو کەسانەی پێشتر وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ناویان هاتووە و ئەندامانی ئەنجومەن ئازادن لە هەرڵبژاردنی هەر کاندیدێک کە بە گونجاوی دەزانن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە رێز لە بژاردەی لایەنەکان بگیرێت و پارێزگاری لە عورفی سیاسیی و دەستووری بکرێت، دۆخی ناوچەکە پێویست بەوەدەکات پارێزگاریی لە سەروەری و ئاسایشی وڵات بکەین.

 

بابەتی پێشتر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share