توێژینەوەیەك: زۆر بیركردنەوە ئازار بە مێشك دەگەیەنێت

بەپێی توێژینەوەیەك كە كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ دەروونناسی بڵاویكردووەتەوە، زۆر بیركردنەوە دەبێتەهۆی دروستكردنی هەستی ناخۆش و فشاری دەروونی كە رەنگە ببێتەهۆی ئازارگەیاندن بە مێشك، وەك ئەوەی تۆڕی “فۆكس نیوز”ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

توێژینەوەكە كە كۆمەڵێك پیشەی فراوانی لە 29 وڵات گرتووەتەوە پەیوەندییەكی راستەخۆی لەنێوان فشاری سەر مێشك و هەستكردن بە نائارامی ئاشكراكرد.

توێژینەوەكە كە رۆژی دووشەممە لە گۆڤاری “Psychological Bulletin”ی ئەكادیمی بڵاوكراوەتەوە، دەریدەخات كە هەستكردن بە ئازار پاش بیركردنەوەیەكی زۆر بەسەر توێژێكی دیاریكراوی دانیشتوواندا جێبەجێ دەبێت كە تایبەتمەندیی دیاریكراویان هەیە، چونكە بیركردنەوەی ئازاربەخش كاریگەریی كەمترە لەسەر دانیشتووانی وڵاتانی ئاسیا بەراورد بە وڵاتانی دیكە.

توێژینەوەكە تاوتوێی نزیكی 170 توێژینەوەی پێشووی كردووە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی یەكلاكەرەوە.

سەرەڕای بوونی پەیوەندییەكی ئەرێنیی بەهێز لەنێوان فشاری مێشك و هەستكردن بە دڵتەنگی، بەڵام ئەم پەیوەندییە جێگیر نییە، بەڵكو كاریگەریی چەند هۆكارێكی دیكەی لەسەرە پشتبەست بە سروشتی پیشە و تێبینییەكان، وەك ئەوەی لە توێژینەوەكەدا هاتووە و دووپاتیدەكاتەوە، ئاستی خوێندن، بەتایبەت تەواوكردنی خوێندنی زانكۆیی، لای خۆیەوە رۆڵی هەیە لەسەر ئەم پەیوەندییە.

توێژینەوەكە چەندین پیشەی جۆراجۆری گرتووەتەوە، لەوانەش ئەو كەسانەی لە بواری چاودێریی تەندروستیدا كاردەكەن، كارمەندانی بواری سەربازی، وەرزشكاران و خوێندكارانی زانكۆكان.

رێنوێنیش دەكات بەوەی پێویستە خاوەن كار و بەرپرسی دامەزراوە فێركارییەكان پاڵپشتی و هاندان ببەخشنە ئەو كەسانەی ئەركی قورسی ژیری ئەنجامدەدەن.

بابەتی پێشتر

سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی بڕیاردەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەڵە مەکەن، لە هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان خۆشنابین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share