عێراق.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری ساختە ساغبکاتەوە

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دەیویست پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ساغبکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گومرگی شەلامجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرگی ناوچەی چوار توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بڕی 10 ملیۆن و 200 هەزار دیناری ساختەی عێراقی پێبووە”.

دەشڵێت، ”ئەو پارانەی دەستیان بەسەرداگیراوە نۆ ملیۆن و 950 هەزاریان 50 هەزاری بوون و 250 هەزاریشیان 25 هەزاری بوون، هاوکات راپۆرتی تەواو لەو بارەیەوە ئامادەکراوە و رێوشوێنی یاسایی پێویستیش لە دژی تۆمەتبار گیراوەتەبەر”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسایەكی پەیوەست بە زەیتوون دەنگیدا

بابەتی دواتر

لە بارەی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی رێگای بانی مەقانەوە بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share