گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا و تەرمەكەی دەرهێنرایەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی (زێدان لەتیف) كە دانیشتووی كەورگۆسك و خوێندكاری زانكۆیە لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە خنکا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا بۆ مەلەكردن روویان لە گۆمێكی سەر زێی گەورە كردووە و، پاش رووداوەكەش تەرمەكەی لەلایەن هاوڕێكانیەوە دەرهێندراوەتەوە.

ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەباتە لە پارێزگای هەولێر.

بابەتی پێشتر

کاملا هێرس جێگرێکی بۆخۆی دیاریکرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یاسایەكی پەیوەست بە زەیتوون دەنگیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share