کاملا هێرس جێگرێکی بۆخۆی دیاریکرد

کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا تیم واڵز، حاکمی ویلایەتی مینیسوتای وەک جێگری خۆی لە ئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردنەکەدا دیاریکرد.

تیم واڵز لە کێبڕکێکردندا بوو لەگەڵ هەریەکە لە جۆش شاپیرۆ، حاکمی ویلایەتی پێنسیلڤانیا و مارک کێلی، سیناتۆری ویلایەتی ئەریزۆنا و ئەندی بێشێر، حاکمی ویلایەتی کێنتاکیی، هاوکات دوای یەکلابوونەوەی ئەو پۆستە هەریەکە لە هێرس و واڵز بانگەشەکانی هەڵبژاردن بەیەکەوە بەڕێوەدەبەن.

هاوەڵەکەی کاملا هێرس لە شارۆچکەی وێست پۆینت لە ویلایەتی نێبراسکا لەدایکبووە و دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە شاری بوت پەیوەندی بە سوپای ئەمریکاوە کردووە و دواتر بۆ ماوەیەک وەک مامۆستای ئامادەیی کاریکردووە، هەروەها لە ساڵی 2006 لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دواتر لە ساڵی 2018 وەک حاکمی ویلایەتی مینیسوتای هەڵبژێردرا.

دوای کشانەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کێبڕکێکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دوو هەفتە پێش ئێستا کاملا هێرس، جێگری سەرۆک دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بەدەستهێنا بۆ کاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە.

بابەتی پێشتر

رێکخراوی پەیامنێران: كۆتایی بەم رەشبگیرییەی سەر رۆژنامەنووسان بهێنرێت

بابەتی دواتر

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share