سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نهێنیی ئەتۆمی بۆ هاوڕێیەکی ملیاردێری ئاشکراکردووە

لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەی بی سی نیوزدا هاتووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا نهێنییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکای بۆ ملیاردێرێکی بیانی ئاشکراکردووە.

چەند سەرچاوەک بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزیان ڕاگەیاندووە،  سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا زانیاریی هەستیاری سەبارەت بە  ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکی لەگەڵ ئەنتۆنی پرات ملیاردێری ئوستراڵی تاوتوێکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو ملیاردێرە زانیارییەکانی بۆ دەیان کەس گواستۆتەوە کە زیاتر لە دەیان بەرپرس و ڕۆژنامەنووسی بیانیشیان تێدابووە”.

ئەی بی سی نیوز جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای چەند مانگێک لە جێهێشتنی پۆستەکەی لەگەڵ ئەو ملیاردێرە ئوستراڵیە ئەو زانیارییە هەستیارانەی تاوتوێکردووە.

ئەم زانیاریانە دەبێتە بەربەستێکی دیکە بۆ دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا، کە چۆن مامەڵەی لەگەڵ نهێنییە هەستیارەکانی حکومەتی ئەمریکادا کردووە، لەکاتێکدا بە چەندین تۆمەتی دیکە دادگای دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل باری لەناكاوی جەنگی راگەیاند

بابەتی دواتر

ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share