قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی هەولێر و سۆران و كۆیە كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە میوانخانەی سەرۆك مام جەلال لە دوكان ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینیی هەولێر و سۆران و كۆیەی بانگهێشتی ئێوارەخوانێك كرد و دواتر پێكەوە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆك وەزیران، باسی رۆڵی گرنگیی مامۆستایانی ئایینی كرد چ لە سەردەمی شۆڕشدا و چ لە قۆناغی دوای راپەڕین لە ئاراستەكردنی كۆمەڵگە و پاراستنی بەها ئایینی و نیشتمانییەكان.

ئاماژەی بەوەشدا كە لە ماوەكانی رابردوو چەندینجار وەك حكومەت پەنایان بردووەتەبەر مامۆستایانی ئایینی بۆ گەیاندنی راستی و ویستی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

پاشان گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایكرد، مامۆستایانی ئایینی هاندەری لایەنەكان بن بۆ یەكڕیزیی ناو ماڵی كورد و پاراستنی سەقامگیری و وەك هەمیشە رۆڵ ببینین لە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەناو كوردستاندا.

هەر لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی وتیشی، “ئێوەی مامۆستایانی ئایینی رێنیشاندەری ئێمەن و ئیمەش خزمەتكاری ئێوە و خەڵكی كوردستانین”.

دواتر مامۆستایانی ئایینی باسیان لە گرفتەكانی بەردەم راپەڕاندنی كارەكانیان كرد و رێگاچارەكانیشیان خرانەڕوو و جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە هاوكاریان دەبێت هەموو كات”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: وەڵامی ئەم جۆرە پەیوەندییانە مەدەنەوە

بابەتی دواتر

نافز ناوپردانی: پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share