ئاسایشی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: وەڵامی ئەم جۆرە پەیوەندییانە مەدەنەوە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی چەند ژمارە مۆبایلێکەوە روونکردنەوە دەدات و داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (واتساپ) بەناوی هەلی کار و قازانج کردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاوڵاتییان دەنێرن.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەویتە پەیوەندی داوای (ژمارەی نهێنی /کۆد)ێکت لێدەکات کە رەوانە کراوە بۆ ژمارەی (واتساپ)ەکەت ، لەگەڵ پێدانی ئەو (ژمارەی نهێنی /کۆد)ە کە، بۆت رەوانە کراوە راستەوخۆ دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کە لەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دانراوە.

باس لە ئەوەش دەکات، ئەو کەسانە دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارەدەکەن، بۆیە داوا دەکەین بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندییانە مەدەنەوە و هەر (ژمارەیەکی نهێنی /کۆد) ێک، بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبێت بۆ کەس رەوانە نەکرێت تاوەکو هەژمارەکانتان پارێزراوبن.

 

بابەتی پێشتر

د. ئەحمەد كەركوكی: بەبێ یەكێتی لە كەركوك هیچ بڕیارێكی سیاسی تێناپەڕێندرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی هەولێر و سۆران و كۆیە كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share