250 مووشەکی نوێ لەسەر سنووری نێوان هەردوو کۆریا جێگیرکرا

پیۆنگ یانگ رایگەیاند، 250 مووشەکی نوێی لەسەر سنووری سیئۆل جێگیرکردووە، مووشەکەکان لە جۆری نوێن و ئەم هەنگاوە وەک کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە پڕوپاگەندەکانی کۆریای باشوور لە رێگەی بڵنگۆی دەنگییەوە.

هەردوو کۆریا لە سەرەتای دابەشبوونیانەوە تاوەکو ئەمرۆ نەگەیشتوونەتە ئەوەی کێشەکانی نێوان چارەسەربکەن، رۆژێک بە زبڵ و خاشاک و رۆژێک بە بڵندگۆ و رۆژێک بە نوسراو و گۆرانی، یەکتری بێزاردەکەن، لە نوێترین کاردانەوەدا  کۆریای باکوور، 250 مووشەکی نوێی بردووەتە سەر سنوور.

ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور، بڵاویکردەوە، مەڕاسیمی بردنی 250 مووشەکەکە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆک کیم جۆنگ ئون بەڕێوەچووە لە پیۆنگ یانگ، سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەکرد، ئەم چەکانە چەکی پێشکەوتو و مۆدێرنن و بەشێوەکی کەسی دیزاینی کردوون.

بابەتی پێشتر

کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەرکرا

بابەتی دواتر

لەسەر راوکردنی باڵندەی کێوی لە شارباژێر کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share