دادگای كارگێڕيی عێراق بڕیار لەسەر گۆڕانكارییەكانی پارێزگای نەینەوا دەدات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای كارگێڕیی عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لە حكومەتی خۆجێی نەینەوا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت،”بڕیارەكان لە بەرژەوەندیی ئەنجومەنەكە دەبێت”.

محەمەد جاسم كاكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە 13ی ئەم مانگە دادگای كارگێڕیی عێراق سەبارەت بە گۆڕانكاریی لە پۆستە ئیدارییەكانی نەینەوا كۆببێتەوە و بڕیار لەسەر گۆڕانكارییەكان بدات.

وتیشی، “نزیكەی 20 پۆستی ئیداری لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئاڵوگۆڕیان تێداكراوە، ئەوەش نیگەرانی چەند لایەنێكی لێكەوتەوە و واژوویان لەسەر گۆڕانكارییەكان نەكرد و سكاڵایان لە دادگای كارگێڕیی تۆماركرد”.

محەمەد جاسم جەختیكردەوە و وتیشی، “دڵنیان بڕیارەكانی دادگا لەبەرژەوەندیی ئەنجومەنەكە دەبێت و سكاڵاكە ھیچ گۆڕانكارییەك دروستناكات”.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: راكردنی هێزی پارتی فەرمانڕەوا لە شەنگال فاكتە و بووختانی سیاسی نییە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی بەرەو توركیا بەڕێ كەوت

بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی، مستەفا كازمی گەشتەكەی بەرەو توركیا دەستپێكرد و بڕیارە لە ئەنقەرە دابەزێت و لەو سەردانەیدا…
Total
0
Share