لە چەند ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا

لە سێ ڕوداوی هاتوچۆی جیاوازدا لە شاری هەولێر و ناحیەی زاویتە، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێک بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ 12 ی ئازار، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای بەحرکە – نزیک شەقامی 120 مەتری لە هەولێر ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی ناحیەی زاویتە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە کە هەردووکیان ژن بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە یەکێک لە ڕوداوەکان لە نزیک گوندی ڕەشانکێ لە نیوان پیکابێک و شۆفرلێت ئەڤیۆیەکدا ڕویداوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لە دەستداوە، هاوکات لە ڕوداوێکی دیکەدا لە نزیک گوندی بابلۆ لەسەر ڕێگای دهۆک ژنێک گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانە: گەشتەكان لە سلێمانییەوە بۆ وڵاتانی جیهان بەردەوامن

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكەیانەوە بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان بەردەوامن. هەندرێن هیوا موفتى، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی…
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا لە گفتوگۆی…
Total
0
Share