لە چوارقوڕنە دەستبەسەر 170 کیلۆگرام گۆشتی بەستوو و جگەر و قیمەی بێسەرچاوەدا گیرا

لێژنە هـاوبەشـەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، دەستبەسەر بڕێکی زۆر جگەری نایاسایی و قیمەی بێسەرچاوە و 170 کیلۆگرام گۆشتی بەستوودا گیرا.

لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای بەدواداچوونی ورد بۆ دەستبەسەرداگرنی گۆشتی بێ سەرچاوە لە بەڕادی فرۆشگایەک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارقورنە، دەستیان بەسەر ئەو جگەر و گۆشت و قیمەیەدا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوور لە رێنماییەکان گۆشتە بەستووەکە کراوە بە قیمە و بەشێوەی فەل ورد کراوە و ساغکراوەتەوە لە بازاڕەکاندا، لە کاتێکدا پێچەوانەی رێنماییەکان تەندروستییەکان، هەر بۆیە شوێنەکە داخرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر .

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

کەشناسێک: شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێكی هەرێم لە بەغدادە

شاندێكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی گەیشتە بەغداد. فەرمانگەی میدیا و زانیاری…
Total
0
Share