وەزیری نەوتی عێراق: کاردەکەین بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کێڵگەکانی کەرکوک

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، دەمانەوێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کێڵگەکانی کەرکوک زیادبکەین، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی یاداشتی لێکتێگەیشتنمان واژوو کردووە، بۆ گەشەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی لە کەرکوک.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنجشەممەی رابردوو یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بریتیش بتۆلیۆم واژۆ کرا، کە بریتی بوو لە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی 4 کێڵگە لە کەرکوک، کە کێڵگەکانی کەرکوک و بای حەسەن، جەمبور و خەبازن، کە تا ئێستا بڕێکی سنووردار بەرهەمدەهێنن.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە پارێزگای کەرکوک لە نێوان 300-325 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا لە ڕێگەی ئەم یاداشتەوە، خەزنەکانی نەوتی بەرهەمهێنەر هەڵدەسەنگێندرێنەوە و بەپێی رێککەوتنەکە، بیرە نەوتییەکان قووڵتر دەکرێتەوە بۆ چینە نزمەکان و بەرهەمهێنانی نەوتی سووک و غاز زیاتر دەکرێت لە سنوورەکە.

وەزیری نەوت راشیگەیاند، زۆربەی ئەو گرێبەستانەی پێشتر واژۆ کرابوون ئامانجیان زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بووە بەبێ ئەوەی وەبەرهێنان لە غازدا بکرێت، هەربۆیە ئەم بابەتە بە گرنگییەوە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و دانوستانان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو خراوەتەڕوو و بەرهەمهێنانی وزەی خۆر وەک وزەی پاک لەبەرچاو گیراوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم

بابەتی دواتر

یەكێتی وەڵامێكی توندی پارتی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share