لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ تاوتوێکردنی بەهای دۆلار.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، میوانداریکردنی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو بۆشاییەی نێوان بەهای رەسمی و بازاڕی دۆلار لە وڵاتدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهای رەسمی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 310 دیناری عێراقییە بۆ مامەڵەکانی دەرەوەی وڵات و کارتی ئەلیکترۆنی و هەزار و 305 دیناریشە بە نەختینە، بەڵام بەهای بازاڕی یەک دۆلاری ئەمریکی بە شێوەی نەختینە سەروو هەزار و 400 دینارە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی گۆیژە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

رێككەوتنێكی پارتی بۆ پێدانی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە عەرەب ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share