فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ”لە چەند رۆژی رابردوودا لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی (هێنانەكایەی) فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی نیشتەجێ بەمەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و ئێستاش فەرمانگەکە دەستبەكار بووە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”بەگوێرەی راپۆرتی ژمارە یەکی فەرمانگەی ئەندازیاریی نیشتەجێ لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، تیمەكانی جێبەجێكاری پڕۆژەكە رۆژانە لە كاركردن بەردەوامن و تاوەكو ئێستا چەندین كاری گرنگ كراون، وەكو خاوێنكردنەوە و دامەزراندنی كارگەیەكی كۆنكرێت و وەرگرتنی رەزامەندیی كاركردن لە زەوییەكانی سنووری گۆپتەپە – ئاغجەلەر – قشلاغ و تەكیە”.

دەشڵێت، ”هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە کە دروستكردنی پەرژین بۆ یەكەی پاڵاوتن و تەواوكردنی ئامادەكاری بۆ رووپێویكردن و دیاریكردنی شوێنی وەرگرتنی ئاو و یەكەی پاڵاوتن و دیاریكردنی شوێنی حەوزەكان و وەرگرتنی زانیاریی لە بەنداوی دوكان و چەندین كاریكەش ئەنجامدراون”.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات بەزووترین کات لوبنان جێبهێڵن

بابەتی دواتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک: پێویستە سوود لە هەڵەکانی رابردوومان وەربگرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستناکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ…
Total
0
Share