لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک کەسێک کوژرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک، گواستییەوە، لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک نزیک کۆلێجی کشتوکاڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا.
وتیشی، دوای نیو کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەکە کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کەسە لەلایەن بنکەی پۆلیسی رەحیماوا دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کوژراو لەگەڵ ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنەکە خزمی یەکترن”.