شارەوانیی سلێمانی: لە سنووری حەوت گوند تاپۆکردنی زەوی دەستپێدەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیەدا تاپۆکردنی زەوییەکانی حەوت گوندی دیکە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

دیلمان لەتیف رەشید سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکان لە شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی رێکارەکانی تاپۆکردنی گوندەکانی باوەگێڵدی و سەردارئاوا و دارتووی نەزەر و کەنەکەوەی خان تەواوبوون و لە ئێستادا تاپۆکردنی مەلاداودیش بەرەو کۆتایی دەڕوات، تاپۆکردنی گوندەکانی کۆڵەبی، داربەڕووڵە،کانی پان، کانی سەفەر، کەڵەوانان، جێشانە و باڵچوخ لەم هەفتەیەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە با کۆپی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەرییان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێت و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە رەتدەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیاردەدات.. نووسراو كراوە

بابەتی دواتر

بۆ مووچەی مانگی تەمموز دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share