هەولێر.. سێ تۆمەتبار بە یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و چەك و پارەی ساختەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار و دەستبەسەراگرتنی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمێکیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و کەرکوک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە هەولێر دەستگیربکەن کە پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن.

لەو چالاکیەدا بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمبێلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆردەستیان بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
Total
0
Share