بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی شەشەم بەشەخۆراك بە داتای مانگی حەوت و دەشڵێت، “بڕیاری زیادكردنی دوو ماددەی نێو بەشەخۆراكی هاوڵاتییان دراوە”.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی شەشەم بەشەخۆراك بە داتای مانگی حەوت و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دۆشاو دەكرێت.
وتیشی، ” بڕیاردراوە برنجی ناو بەشەخۆراك زیاددەكرێت لە دوو كیلۆ و نیوەوە بۆ سێ كیلۆ بۆ هەر كەسێك و نیسكیش لە نیو كیلۆوە دەكرێتە یەك كیلۆ كە لە بری لەتكە نۆكەكە نیسك دابەشدەكرێت”.