ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ سبەینێ یەکشەممە هەڵگرت.
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 176 ئەندام، ئەنجومەنەکە دانیشتنی ژمارە چواری لە وەرزی نوێی یاساداناندا ئەنجامدا و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژ
یاسای داوەری کرد و گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی کرا.
ئاشکراشیکرد، سەرۆکی ئەنجومەنەکە بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ سبەینێ یەکشەممە هەڵبگرێت.