ئاگرگرتنی تانكەرێكی غاز لە چەمچەماڵ كوژێندرایەوە

ئەو ئاگرەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تانكەرێكی غاز لەناو وێستگەی كارەبای سلێمانی كەوتەوە كوژێندرایەوە و بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ دەڵێت، گرفتی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دروستنەكردووە.

لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە تانكەرێكی غاز لەناو وێستگەی كارەبای سلێمانی كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانیانەوە كۆنتڕۆڵكرا.

وتیشی، “رووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

رووداوەكە دووربووە لە ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە، لوقمان حەسەن وای وت.

بابەتی پێشتر

بەرمیلێک نەوتی برێنت 3.41%ی نرخەکەی لەدەستدا

بابەتی دواتر

گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتردەبن و هێرشی مووشەکی روودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی مام جه‌لال پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ ھه‌میشه‌،…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share