تۆڵەی ئێران بۆ کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی چی دەبێت؟

چەند کاتژمێرێک دوای کوشتنی موحسین فەخیرزادە، بەرپرسانی ئێران ڕاستەوخۆ ئیسرائیلیان بەوە تۆمەتبارکرد کە دەستی هەیە لە پشت تیرۆرەکەوە.

لە یەکەم کاردانەوەدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ” ئەو زانا ئێرانییە لەلایەن تیرۆریستانەوە کراوەتە ئامانج و ڕاشیگەیاند کە ئاماژەی جدی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە کراوەتەسەر فەخریزادە”.

لە کاردانەوەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەدا حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنادا ڕایگەیاند، “تۆڵەی کوشتنی موحسین فەخیرزادە دەکەینەوە و لە شوێن و کاتی خۆیدا تۆلەی ئێران دەبینن”.

هاوکات ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ” ئەوانەی موحسین فەخریزادەیان کوشتووە، بە سزای خۆیان دەگەن و دەبێت بەدواداچون بکرێت بۆ ئەو تیرۆرە و تاوانباران بە سزابگەن”.

کۆی ئاماژەی لێدوانی بەرپرسانی ئێران بەو ئاڕاستەدایە کە ئیسرائیل لە پشتی تیرۆری موحسین فەخیرزادەوەیە و بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن.

لەدوای کاردانەوەی بەرپرسانی ئێران و تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بەم کردەوەیە، ئیسرائیل کۆی باڵیۆزخانەکانی لە جیهان ئاگادارکردوەتەوە کە ئامادەی هەر جوڵەیەک بن لە دژیان.

بابەتی پێشتر

عێراق.. داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دیالە

بابەتی دواتر

لێکۆڵینەوە لە مردنی مارادۆنا دەستیپێکردووە و سێ کارمەند دوورخراونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share