تەرمی 13 کۆچبەری کورد گەڕێنرانەوە هەرێم

تەرمی 13 کۆچبەری کورد کە لە رووداوی نقوومبوونی یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شەش لەو کەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە هەولێر، خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، و پێنج کەسیشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
هەروەها تەرمی کچ و دایکێکیشیان تێدایە کە تەمەنی کچەکە سێ ساڵ و نیوە، خەڵکی هەولێرن.
بابەتی پێشتر

چی لەبارەی نەخۆشیی فایبرۆدیسپلەیژیا دەزانیت؟

بابەتی دواتر

باشترین ئەو خۆراكە سروشتییانەی دژە خەمۆكین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share