دوو حاڵەتی خنکان لە سنووری هەولێر تۆمارکران

ئەمڕۆ هەینی دوو منداڵ لە سنووری هەولێر خنکان، تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ھەینی دوو حاڵەتی خنكان تۆمارکران کە یەکێکیان لە قەزای خەبات روویداوە بەھۆی بەركەوتنی بەلەمێك لە منداڵێك کە بووە ھۆی برینداربوونی و خنكاندنی، تاوەكو ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رووداوی دووەم خنكانی منداڵێك بووە لە هاوینەهەواری شێخ توڕاب، تەرمەكەی لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانیی شەقلاوە- وە دۆزراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دادەخرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share