لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوییەوە مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی كە پێشتر لە پڕۆژەكاندا یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە بە سوودمەندبوو ئەژمارناكرێن و دەتوانن فۆڕمی زەوی پڕبكەنەوە.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی شارەوانیی هەولێرمان كرد بۆ وەرگرتنی روونكردنەوەی پێویست تایبەت بە مامۆستایانەی لە پڕۆژەكاندا یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە یاخود لەلایەن سندووقی نیشتەجێبوونەوە هاوكاری كراون، ئەو مامۆستایانە بە سوودمەندبوو ئەژمارناكرێن و دەتوانن فۆڕمی زەوی پڕبكەنەوە.

ئاشكرایكرد، “ئەو كەسانەی كە پێشتر زەوییان وەرگرتووە یاخود یەكەی نیشتەجێبوونیان بێبەرامبەر لە حكومەت وەرگرتووە بە سوودمەندبوو ئەژماردەكرێن و ناتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: كێشە لە لیستی مووچەدا نەبووە و هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

بابەتی دواتر

سبەینێ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن خەرجدەكرێت

ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن لەناو شار خەرجدەكرێت. بەپێی ئاگادارییەكی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی…
Total
0
Share