پەرلەمانتارێك: كێشە لە لیستی مووچەدا نەبووە و هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و وردبینییەكە بە كۆتاهاتووە و چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموز بنێرێت.

سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و ئەو تێبینییانەی كە هەبوون چارەسەركراون و وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بە كۆتا هاتووە و كێشە لە لیستەكاندا نەبووە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.

بابەتی پێشتر

هەوڵێك بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر و هاوڵاتییانی هەرێم دۆلاریان بە نرخی رەسمی پێدەدرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوییەوە مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان كلدانی: بەغداد پارەیەكی زۆر بۆ هەولێر دەنێرێت پارتی تەرخانیكردووە بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی دژی یەكێتی و ئێمە

رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەك دەبین ئەو پیلانانەی كە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتییەوە…
Total
0
Share