هەڤاڵ ئەبوبەکر: رەزامەندی لەسەر دامەزراندن بۆ چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی دراوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر دامەزراندنی میلاکات بۆ چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی دراوە وەک شارەوانی، ژینگە، کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و چەند یەکەیەکی دیکەی کارگێڕی دراوە و لە یەکەم قۆناغدا 200 کەس دادەمەزرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆندا ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵاتی لامەرکەزی شۆڕکراوەتەوە و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی پارێزگارەکان زیادیکردووە.

لەبارەی یەکێک لەو دەسەڵاتانەی بۆ پارێزگار زیادکراوە روونیکردەوە، هەندێک فەرمانگە و دامودەزگا هەیە کە ژمارەی میلاکی زیاترە و توشی قەرەباڵغی بووە و هەندێکی دیکە بەدەست کەمی میلاکەوە دەناڵێنێت، ئەو کێشەیە دەتوانن چارەسەر بکەین لەمەودوا بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی گواستنەوەی راژەمان هەیە لە نێوان وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان جگە لە خوێندنی باڵا و پەروەردە و پێشمەرگە.

باسی لەوەشکرد، داوامان کردووە دەسەڵاتی پاداشت و سزامان پێبدرێت، بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی دڵسۆزانە لەسەرو کاتی دەوامی خۆیانەوە دەوام دەکەن و ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن، بتوانیان پاداشتیان بکەین.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە چیای گۆیژە كەوتەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر تیرۆریستێك دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share