وەزارەتی شارەوانی: گرفتی موڵکە بەکرێدراوەکانی شارەوانی چارەسەرکرا

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، “مەرج و رێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كران”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەرج و رێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەندكران، كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین، یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی، رۆژی 28 ی تەمموزی 2024، بە نووسراوی رەسمیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، تا ئەو مەرج و رێكارە نوێیانە پەیڕەوبكرێن كە ئامانج لێیان چاسەركردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە، كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بوونەتەوە و بەم رێكارانە دەتوانرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و شۆفێرەکەی برینداربوو

بابەتی دواتر

مەرجی پارێزراوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share