بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە

بەپێی نووسراوێکی پارێزگاری بەوەکالەت بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك یەکەمین کۆبوونەوە خۆی ئەنجامبدات، بەڵام پێشبینیدەکرێت بەهۆی ئامادەنەبوونی فراکسیۆنە تورکمان و عەرەبەکانەوە کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرێت.

پێشتر بڕیاربوو یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك لە 1ی شوبات ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر داوای راكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك كۆبوونەوەكە دواخرا.

فراکسیۆنە تورکمان و عەرەبەکان رایانگەیاندبوو، بەهۆی رێكنەكەوتنی سیاسی لەسەر پۆستەكانی پارێزگای كەركوك، بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن.

بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی ئامادەبووان، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێویستی بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام هەیە لە کۆی 16 ئەندام، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد تەنها حەوت کورسی هەیە و مەسیحییەکانیش یەک کورسی رێژەی یاسایی تەواوناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی: لای پارتی هێشتا شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێنەکردووە و لە چاخی بەردیندا دەژین

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی رایگەیاند، کۆمەڵێک خەڵکی نەخوێندەواری ئیدارەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات و وتیشی، “لای…
Total
0
Share