پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت کە تەقەی لە ماڵێك كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گوندی گۆخڵان تەقە لە ماڵەكەی كراوە، مەفرزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406-31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك.. دەتوانرێت رێگری لە 40%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە بکرێت

بابەتی دواتر

لە مانگی تەمموزدا بەرزترین پلەی گەرمی لە سلێمانی 42.9 پلە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share