لە دوێنێوە دوو بومەلەرزەی بەهێز، لە کەناراوەکانی دوورگەی بەریتانیای نوێ، لە پاپوای نیوگینیا روویدا و هۆشداری لە روودانی تسۆنامییەکی بەهێز دەدرێت.
ناوەندی هۆشداریی تسۆنامیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکەیان کردووە و ئەگەری روودانی تسۆنامی بەهۆی ئەوە بومەلەرزەیەوە هەیە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەوروپا – دەریای ناوەڕاست، دوێنێ هەینی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 و ئەمڕۆ شەممەش، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 6.9 پلەی رێختەر، پلە لە کەناراوەکانی پاپوای نیوگینیا روویانداوە.
چەقی بومەلەرزەی یەکەم، لە دووریی 182 کیلۆمەتر، بە قوڵایی 49 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری کیمبێ کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 18 هەزار کەسە، بووە و هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماددییەکان ئاشکرانەکراوە.
ناوەندی هۆشداریی تسۆنامیی زەریای هێمن، پێشبینی دەکرێت ئەو بومەلەرزانە ببنەهۆی روودانی تسۆنامییەکی بەهێز، کە بەرزییەکەی لە (یەک بۆ سێ مەتر) دەبێت.