شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “شووتیم بە شەرتی چەقۆ بیستووە، بەڵام باجم بە میزاجی شەخسی نەبیستووە”.
دەشڵێت، “بابەتی باج لە عێراقدا پێشوەختە لە دەستووردا بناغەكەی داڕێژراوە و بە یاساش رێكخراوە و ئەم مەسەلەیە لە سنووری هەموو عێراقدا یەكە، سنووری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم نەبێت”.
وتیشی، “لەم سنوورە سەپاندن و هەمواركردن و هەڵوەشاندنەوە و رێكخستنی بە میزاجی كەسی و بانگەشەی پێشوەختە رێكدەخرێت نەوەك یاسا”.