وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

لە سەرەتای مانگی هەشت، وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەغداد دەکەن.

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرەتای مانگی ئاب وەفێک دەچنە بەغداد و ئامانجی سەردانەکە زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستیە تایبەتەکان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، 72 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە لە هەرێم و 13 هەزار و چەند سەد کەسێک هەن کە تۆماری نوێن، کە ناوەکانیان نێردراوەتە بەغداد و لای وەزارەتی دارایی عێراقە.

لەبارەی بەشێکی دیکەی هۆکاری سەردانەکە ئاماژەی بەوەکرد، داوای پارەی چاودێری خێزان دەکەن کە لە ساڵی 2015وە بڕدراوە و دەمانەوێت هەژارەکانی هەرێمیش هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق سوودمەند بن لەو هاوکارییەکی لە بودجەی گشتی دابیندەکرێت لە عێراقدا.

بابەتی پێشتر

شەش شاری عێراق گەرمترینی جیهانن

بابەتی دواتر

بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری سەیدسادق دوو کەس دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌پێی‌…
Total
0
Share