بەرگریی شارستانیی سلێمانی: داوامانکردووە رێگای ئەزمەڕ-گۆیژە دابخرێت

بۆ رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و تەشەنەکردنی، بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا دەکات ئەمشەو شەقامی ئەزمەڕ-گۆیژە دابخرێت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تا ئێستا بای بەهێز لە سلێمانی بەردەوامە و بۆ رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر و تەشەنەکردنی، داوامان کردووە ئەمشەو شەقامی گۆیژە-ئەزمەڕ، بەڕووی شۆفێراندا دابخرێت.

ئەو وتانەی ئارام عەلی، لە میانەی کەوتنەوەی ئاگرێکدا هات لە چیای ئەزمەڕ، لەبارەی ئاگرەکەوە رایگەیاند، لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکەوە ئارام عەلی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکار و زیانەکان نەزانراون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیای گۆیژە ئاگرکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

ئەمەل جەلال: داوا لە بنکە گەشتیارییەکان دەکەم میوزیک و گۆرانی کوردی پەخش بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share