وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بناری چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی ئاگركەوتەوە و تیمەكانیان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بناری چیای ئەزمەڕ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
وتیشی، ” تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزاندراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت”.