29ی تەمموز، بە رۆژی جیهانیی پڵنگ دیارکراوە، لە ساڵی 2010ەوە راگەیەندراوە.
ئامانج لە دیاریکردنی ئەمڕۆژە، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لە پاراستنی ئەو ئاژەڵە و سروشتەکەی.
دیاریکردنی ئەمڕۆژە لە ساڵی 2010دا، دوای ئەوە هات کە لەو ساڵەدا تەنها نزیکەی سێ هەزار و 200 پڵنگی کێوی لە جیهاندا مابوونەوە، ئەوەش بەهۆی راوکردن یان لەناوبردنی شوێنی نیشتەجێبوونیانەوە.
لەو کاتەوە، دامەزراوە جۆراوجۆرەکان و چالاکوانانی پاراستن و بەخێوکردنی ئەو ئاژەڵە کاریان کردووە بۆ رێگریکردن لە لەناوچوونی.