ژمارەیەك لە شارەكانی وڵاتانی جیهان بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرما تا چوار پلە بەخۆوە دەبینن تا گەیشتنە ساڵی 2100 ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەردراوەكان بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە وەك ئەو توێژینەوەیەی لەلایەن گۆڤاری (نایچر كلایمیت چاینز)ەوە بڵاوكراوەتەوە.
توێژینەوەكە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوكراوەیەكی نوسینگەی كەشناسی تایبەت بە زانیاریی ئاووهەوای ساڵانە و تیایدا ئاماژە بەوەدەكات كە ئوسترالیا لە ساڵی 2020 و بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەك زۆرترین گەرمای تۆماركردووە سەرەڕای ئەوەی ساڵی (ئێل نینا) یان شەپۆلی باشوور بووە كە بەشێوەیەكی گشتی دەبێتە هۆی پلەیەكی گەرمای زیاتر سارد.
توێژەران ئاماژە بەوەدەكەن كە پێشبینییەكان سەبارەت بە ئاووهەوا ڕێگەخۆشدەكات بۆ “پلاندارێژەر و بڕیاردەران لە هەر شارێكی جیهان بۆ تاوتوێكردنی ئەگەری گەیشتن بە تێگەیشتنی دیاریكراو سەبارەت بە شارەكان”.
توێژینەوەكە ئاشكراشیدەكات كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچە پێشكەوتووەكان لە نیوەی باكووری گۆی زەوی ڕودەدات، لەكاتێكدا شارەكانی ئوسترالیا بەردەوامی گەرمبوون بەخۆیانەوە دەبینن.