تاوەکو ساڵی 2029 قەبارەی بازاڕی وزەی خۆری ئیماڕات بە رێژەی 35%ی ساڵانە زیاددەکات

لەبارەی بازاڕی وزەی ئیماڕاتەوە کۆمپانیایەکی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەوبوارەدا پێشبینی دەکات تاوەکو حەوت ساڵی دیکە ئەو وڵاتە بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە سێ هێندە زیادبکات.

کۆمپانیای مۆردۆر ئینتێلیجنس ئینتەرناشناڵ بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت قەبارەی بازاڕی وزەی خۆر لە ئیماڕات تاوەکو ساڵی 2029 بەڕێژەی گەشەی ساڵانەی زیاتر لە 35% گەشە بکات.

بەپێی راپۆرتەکە، ئیماڕات ئامانجی ئەوەیە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە سێ هێندە زیادبکات و گۆڕانکاری لە بازاڕی وزەی نوێبووەوە دروست بکات کە لە داهاتوودا دەرفەتی زۆر بۆ بازاڕی وزەی خۆر لە ئیماڕات دەڕەخسێنێت.

ئیماڕات لە ماوەی ساڵانی رابردوودا وەک وڵاتێکی سەرەکی لە بازاڕی جیهانیی وزەی خۆردا دەرکەوتووە و لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا توانیویەتی رێژەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر زیادبکات و لە نزیکەی 12 مێگاواتەوە بۆ سێ هەزار و 40 مێگاوات بەرزیبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

حەوت خووی رۆژانە بۆ باشترکردنی تەندروستیی ریخۆڵە و بەهێزکردنی مێشک

بابەتی دواتر

شایستەی دارایی ئەو کەسانەی دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەر 109 دۆلار…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لە دەرئەنجامی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیادبوونی خواست لەسەری.…
Total
0
Share